AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٥ ١٩:١٦

عێراقچی بۆ گوترێش: ئەمریکا ناڕەزایەتییەکانی ئێرانی بەلارێدا برد

عێراقچی بۆ گوترێش: ئەمریکا ناڕەزایەتییەکانی ئێرانی بەلارێدا برد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە توندئاژۆیی‌نانەوە لە ناڕەزایەتییە ئاشتی‌خوازانەکانی ئێران لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک بۆ ئانتۆنیۆ گوترێش، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهانی، باسی لە هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە توندئاژۆیی‌نانەوە لە ناڕەزایەتییە ئاشتی‌خوازانەکانی ئێران لە لایەن تیرۆریستانی سەر بە ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا کرد.

عێراقچی لەو نامەیەدا وێڕای شوبهاندنی جەنایەتی تیرۆریستان بە هەڵمەتی داعشی بۆ سەر هاووڵاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی 18 و 20ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، ڕایگەیاند: نموونەگەلێکی وەک سەربڕین، بەزیندوویی سووتاندنی خەڵکی، هێرشی دڕندانە بۆ سەر هێزەکانی پارێزەری یاسا و خەڵکی ئاسایی و زینادگەیاندن بە سامانە گشتییکان و لەوان ئەمبۆڵانس و ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە و ناوەندە دەرمانی و ئایینی و نیشتەجێیەکان، نمانەی هەڵسوکەوتێکن کە نیشان دەدات ئەو تیرۆریستانە پێشتر بۆ ئەو جۆرە کارانە ڕاهێنراون.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هاندان و دەنەدانی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا، نەک هەر پێشێل‌کەری یاساگەلی نێودەوڵەتییە، بەڵکوو خود ئەو ڕێکخراوە دژی هاندانی تیرۆریستان بۆ توندئاژۆیی و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتانە، هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت کە هەر جۆرە هەڵمەتێکی تیرۆریستی لە میانەی ئاڵۆزی و بشێوییەکان و لەوان دەستێوەردانی بیانی لە دژی سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی ئێران، لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای جیهانی ئیدانە بکرێت.

News ID 58296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha